ماڵپه‌ڕی مێدیكا نیوز تودەی: وه‌رزشكردن
تووڕه‌یی مرۆڤ له‌ناوده‌بات
پشوو- به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه
ئه‌نجامه‌كه‌ی له ماڵپه‌ڕی مێدیكا نیوز
تودەی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌تووه كه
وەرزشكردن ڕاددەی توڕەبون كەمدەكاتەوە.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌سه‌رپه‌رشتی
دكتۆر ناتانێل تۆم كە بڕوانامەی دكتۆرای
لە دەرونناسیدا هەیە ئەنجامدراوە و دوای
تەواوبونی لێكۆڵینەوەكە كە بەسەر چەند
پیاوێكی توڕە ئەنجام درابوو، دكتۆرەكە
رایگه‌یاند وەك چۆن حەبی ئەسپرین ڕێگە لە
ڕودانی جەڵتەی دڵ دەگرێ، به‌هه‌مانشێوه
وه‌رزشكردنیش رێژه‌ی تووڕه‌یی كه‌م
ده‌كاته‌وه. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش ئه‌م
دكتۆره ئامۆژگاری مرۆڤه‌كان ده‌كات كه
رۆژانه و به به‌رده‌وامی وه‌رزش بكه‌ن
تاكو دڵ‌و ده‌روونیان خۆش بێت و به دووربن
له تووڕه‌یی، كه سه‌رچاوه‌ی كێشه و
گرفته‌كانه.

|