| |
|
|
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی: قه‌ڵه‌ویی
توانای سێكسی په‌ك ده‌خات
پشوو-لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی ئه‌وه‌ی
ده‌رخستووه كه قه‌ڵه‌ویی كاریگه‌ریی
خراپی به‌سه‌ر توانای سێكسی هه‌ریه‌ك له
ئافره‌تان و پیاوان هه‌یه. له‌مباره‌وه
ماڵپه‌ڕی (هێلس ده‌ی نیوز)ی ئه‌مریكی
بڵاویكرده‌وه كه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه
فه‌ڕه‌نسییه له‌لایه‌ن چه‌ندین پسپۆری
بواری سێكسزانی فه‌ڕه‌نسی ئه‌نجامدراوه و
له ئاكامیشیدا پسپۆران گه‌یشتوونه‌ته
ئه‌و راستییه‌ی كه قه‌ڵه‌ویی توانای
سێكسی ئافره‌تان و پیاوان په‌ك ده‌خات.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 1200 كه‌س
ئه‌نجامدراوه و له‌نێوانیان 721 كه‌سیان
قه‌ڵه‌و بوونه و ده‌ركه‌تووه كه
ئه‌وانه‌ی قه‌ڵه‌و بوونه توانای سێكسییان
هێدی هێدی به‌ره‌و لاوازی چووه. له
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شدا هاتووه كه
كاریگه‌ریی قه‌ڵه‌ویی بۆسه‌ر ئافره‌تان
زیاتره له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر پیاوان
هه‌یه‌تی..به‌تایبه‌تی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی
كه ته‌مه‌نیان له 30 به‌ره‌و
سه‌ره‌وه‌یه.

|
|
|
|
|
|
|